٢٧ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٣٩
Source: Mehrnews
ئەورووپا دژی ئێران هەڵوێستی گرتەوە

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە ڕاگەیاندنی دانوستانی لەندەن لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و سەرۆکی ئەڵمانیا، هەڵوێستی دژبەرانەی ترۆئیکای ئەورووپی دژی ئێرانی دووپات کردەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی دەوڵەتی بەریتانیا، کێر ستارمێر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەوڕۆ شەممە لە پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ ئیمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و فردریش مێرتێسی سەرۆکی ئەڵمانیا، هەڵویستی دژبەرانەیان دکی ئێران دووپات‌کردەوە.

لە ڕاگەیێندراوی بڵاوکراوەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیادا هاتووە: سەرکردەکانی ترۆئیکای ئەورووپا ڕێککەوتن کە ئەگەر ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هاوکاری نەکات و نەگەڕێتەوە سەر میزی دیپلۆماسی، گەمارۆکان لە کۆتایی مانگی ئەگیستدا ئەگەڕێنەوە.

هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بە ڕێککەوتنی سێ سەرکردەی ئەورووپی بۆ پەیوەندیی نزیک و بەردەوام کراوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha